هه‌رێمی کوردستان پاش رژیمی سه‌دام حوسه‌ێن گه‌شه‌یه‌کی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ندین له شاره گه‌وراکان گه‌شاونه‌ته‌وه‌و په‌ره‌یان سه‌ندوه، به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه ره‌خنه‌یه‌کی زۆر هه‌یه که شاره‌کان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان گه‌شه‌یان نه‌کردوون و به‌ڵکۆ له زۆر روه‌وه له پروسه‌که‌دا دواش که‌وتون.
نووسه‌ر، روناکبیر و بوێژ(شاعر) مامۆستا سامان خانه‌قینی که چه‌ندین جار سه‌ردانی کوردستان و شاری له داێکبووی خانه‌قین کردووه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی له‌گه‌ڵ 8 ساڵ له‌مه‌و پێش جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره بوه ، شتی نوێ کراوه، به‌ره‌و پێشه‌وه چوون هه‌بوه به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا نه‌بوه به تاێبه‌تی به‌رامبه‌ر به شاره‌که‌مان خانه‌قین که مێژویه‌کی دورو درێژی هه‌یه و ساڵانێک پاش شاری نه‌جه‌ف هه‌ره گه‌وره‌ترین شاری عێراق بوه که بکرێته ئوستان( پاریزگاه) . مامۆستا سامان ده‌ڵێت راسته له‌وانه‌یه که‌کوک، خانه‌قین و شه‌نگار هێشتا سه‌ر به حکومه‌تی ناوه‌ندن به‌ڵام ئێمه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له ده‌سه‌ڵاتداران و له‌وانه‌ی بودجه‌یان له ده‌ستدایه داوا ده‌که‌ێن که گرنیه‌کی زۆرتر به‌م شارانه بده‌ن، به‌م ناوچانه‌ی له کوردستان دابڕاوون. مامۆستا سامان ده‌شڵێت به داخه‌وه خانه‌قین به‌ره‌و پێش نه‌رویشته‌وه به‌لکو به‌ره‌و دوا چووه و ده‌پرسێت ئاخۆ ئه‌مرۆ شتی بۆ کراوه تاکو له ئاێنده بۆێ بکرێت؟
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 20:57 خوله‌كه