له پاش کۆتایی هاتنی سیسته‌می تاکڕه‌وی ده‌سه‌ڵات لو ساڵی 2003دا لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق که‌وتنه هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه و هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵاتدا تا بتوانن وه‌ک ده‌یانگوت به باشترین شێوه وڵاته‌که‌یان به‌ڕێوه به‌رن و هه‌موشیان کار بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموکراسی بکه‌ن له وڵاته‌که‌یاندا.
به‌ڵام ڕکابه‌ریی نه‌ژادی و ئاینزایی ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وانه‌ی به لادا برد و ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت وه‌ک زۆرێک له شیکه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێداوه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرفته تایفهییهکانه له عێراقدا.
شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان به دووری نازانن ئه‌م جۆره قه‌یرانه سیاسیانه‌ی وڵاته‌که به تایبه‌تی له نێوان هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقیه‌دا که‌م تا زۆرێک کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه بکاته سه‌ر باره ئاسایشیه‌که‌ی عێراق.
دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ، جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا به‌رامبه‌ر تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆکی عێراق و به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردی نیشان دانی ئامانجه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بووه که ده‌خوازێت چی بکات.
دکتۆر موتڵه‌گ ده‌ڵێت ئامانج له‌و ڕه‌فتارانه‌ی مالیکی ده‌یکات تۆقاندنی هه‌موو هاوبهشانن له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، تا وه‌ک تاکه سه‌رکرده و تاکه حیزبی فه‌رمانڕه‌وا و تاکه سه‌رۆک بمێنێته‌وه.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عیراق داوا ده‌کات کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی له گه‌لی عێراق بکات و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت پێویسته به‌ڕێوبه‌رایه‌تی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا پێداچونه‌وه به سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا بکات که ده‌شیت هه‌ندێک له ئامانجه‌کانی خۆی پێکابێت له عێراقدا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که که جێگیرکردنی دیموکراسیه له عێراقدا نه‌هاتۆته دی و له عێراقدا دیموکراسی هیچ بوونێکی نییه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:56 خوله‌که.