ناو به ناو ڕێبه‌رانی کوردی ئێران سه‌ردانی واشنتۆن ده‌که‌ن و کۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکادا. ئه‌م جۆره کۆبوونه‌وه و دیدارانه هاوکاته له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و هه‌روه‌هاش ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌ه‌وامی کۆماری ئیسلامی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک لوبنان و سوریا و عێراق.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کورده‌کانی ئێران له چ ئاستێکدایه؟
سه‌ڵاح بایه‌زیدی ، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده پێشتریش به شێوه‌یه‌کی پچڕ پچڕ په‌یوه‌ندی هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له خاوه‌رمیانه هه‌یه و به‌هۆی فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌سه‌ر ئێرانن، وڵاتی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی خۆی دروستکردووه وه‌ک ئۆپزسیۆن به‌ڵام ئه‌ڵبه‌ته به‌و ئاسته نییه، بۆ نمونه وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆنی لیبیادا هه‌بوو.
به‌ڕێز بایه‌زیدی ده‌شڵێت گۆڕانکاریه‌کان له ئێران‌دا زۆر به خێرایی ڕووده‌ده‌ن و لایه‌نه‌کانی تری ئۆپزسیۆنی ئێرانیش خه‌ریکن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له زۆر ڕووه‌وه له ئۆپزسیۆنی کوردی به‌هێزترن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح بایه‌زیدی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:16 خوله‌که.