ڕوسیا جەختی لەوە کردەوە ڤاکسینی ( سپۆتنیک-ڤی ) دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوەندی توێژینەوەی گامالیا لە مۆسکۆ پەرەی پێداوە لە سەدا 95 کاریگەرە.
لە بەیاننامەیەکی ناوەندەکە و وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا و سندوقی بەشداربووان لە پەرەپێدانی ڤاکسینەکەدا هاتووە دەڵێت ئەمە ئەنجامی سەرەتایی تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانە دوای 42 ڕۆژ لە پێدانی ڤاکسینەکە بە خۆبەخشەکان.
لەلایەکی دیکەشەوە هەریەک لە تاقیگەی ئاسترازینکیای بەڕیتانی و زانکۆی ئۆکسفۆرد ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند ڤاکسینەکەیان بە نزیکەی لە سەدا 70 کاریگەرە.
هەروەها ڤاکسینەکەی هەردوو کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی و بایۆتنیکی ئەڵمانی لە سەدا 95 کاریگەر بووە، ئەوەش بەپێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان.
هەروەها کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکاش هاوشێوەی فایزەر هەمان ئەنجامی ڕاگەیاند و وتی ڤاکسینەکەیان لە سەدا 94,5 کاریگەرە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس