Accessibility links

فەرماندەیەکی هێزی دەریایی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کوژراوە


فەرمانڕەوای شاری سیڤاستۆپۆڵ وتی فەرماندەیەکی باڵای هێزی کەشتیگەلی ڕووسیا لە دەریای ڕەش لە ئۆکرانیا کوژراوە.

فەرمانڕەوای سیڤاستۆپۆڵ میخائیل ڕازڤۆخایڤ وتی فەرماندەی کەشتیگەلی ڕووسیا ئاندرێی پالیی جێگری فەرماندەی کەشتیگەلی ڕووسیا لەمیانەی شەڕێکدا لە شاری ماریوپۆڵی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کوژراوە.

هێزی دەریایی ڕووسیا تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

سیڤاستۆپۆڵ کە یەکێکە لە گەورەترین بنکەکانی هێزی کەشتیگەلی ڕووسیا لە دەریای ڕەش، دەکەوێتە سەر نیمچە دورگەی کرایمییە کە مۆسکۆ لە سآڵی 2014 دا لەژێر دەستی ئۆکرانیادا دەریهێنا و گرتییەخۆی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG