Accessibility links

ڕۆژنامەنووسێکی ڕووسی دوای دەستبەرکردنی بە ماوەیەکی کورت ئازادکرا


ڕۆژنامەنووسی ڕووسی مارینا ئۆڤسیانیکۆڤا
ڕۆژنامەنووسی ڕووسی مارینا ئۆڤسیانیکۆڤا

ڕۆژنامەنووسی ڕووسی مارینا ئۆڤسیانیکۆڤا کە لە ناکاو هاتە پەخشی بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەناڵێکی ڕووسییەوە و سەرکۆنەی کردەوە سەربازییەکانی ڕووسیای کرد لە ئۆکرانیا، دەڵێت دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردنی ئازادکراوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی " لە ماڵەوەم. هەمووشتێک باشە. ئێستا دەزانم باشترە کە چوومە دەرەوە پاسپۆرت و جانتاکەم لەگەڵ خۆمدا بەرم."

دمیتری زاخڤلاتۆڤی پارێزەرەکەی وتی دەستبەسەرکردنەکەی بەهۆی ئەوەوە بووە گومانی لێکراوە " ناوبانگی سوپای ڕووسیای لکەدار " کردبێت لە لێدوانەکانیدا کە هەفتەی ڕابردوو لەبەردەم دادگادا داوییەتی، لێدوانەکانیشی وەکو پشتیوانییەک بووە بۆ چالاکەوانی ئۆپۆزسیۆن ئیلیا یاشین، کە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە سەبارەت بە سوپای ڕووسیا تۆمەتبار کراوە.

دوای داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا، ڕووسیا کۆمەڵێک یاسای پەیڕەو کردووە کە تیایدا 15 ساڵ زیندانی بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنێت زانیاریی سەبارەت بە سوپا بڵاوبکاتەوە کە بەرپرسانی ڕووسیا ئەو زانیارییانە بە ناڕاست بزانن.

تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئۆکرانیا کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی تاوانییان دژی ئۆڤسیانیکۆڤا ڕانەگەیاندووە.

دەستبەسەرکردنەکەی چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە بەتەنها لە نزیک کرێملن ناڕەزایی دەردەبڕی و ڕەخنەی لە سەرۆکی ڕووسیا و دەستوەردانە سەربازییەکەی ڕووسیا دەگرت لە ئۆکرانیا.

لە مانگی سێدا هەموو جیهان ئۆڤسیانیکۆڤای ناسی، ئەوەش دوای ئەوەی ڕووماڵێکی ڕاستەوخۆی کەناڵێکی ڕووسی پچڕاند کە خۆی لەو کەناڵەدا کاریدەکرد و سەرکۆنەی کردەوە سەربازییەکانی ڕووسیای کرد لە ئۆکرانیا.


XS
SM
MD
LG