Accessibility links

بەڕیتانیا: بۆردومانەکانی ڕووسیا لە دۆنباس زیادییان کردووە


سوپای بەڕیتانیا دەڵیت بۆردومانەکانی ڕووسیا و هێرشە ئاسمانییەکانی سەر هێڵی ژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیا لە دۆنباس زیادییان کردووە، بەڵام هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە کۆمەڵێک لە هەوڵەکانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ پێشڕەویکردن پوچەڵ بکەنەوە.

وتی " بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر هێڵی ژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیا لە دۆنباس بەردەوامە لە زیادبوون، ئۆکرانییەکانیش کۆمەڵێک هەوڵی پێشڕەویکردنیان پوچەڵ کردۆتەوە."

وتیشی " کێشە ژینگەیی و لۆجیستیکی و تەکنیکییەکان کارییان کردۆتەسەر تواناکانی ڕووسیا بۆ بەردەوام بوون لە پێشڕەوییەکانی، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی ئۆکرانیا سوورن لەسەر بەرهەڵستیکردنیان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG