Accessibility links

سەرکردەی سوپای ڕووسیا لە سوریا لەگەڵ کوردەکانی سوریادا کۆدەبێتەوە


وتەبێژێکی کورد و کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی عەرەبی ڕایانگەیاند سەرکردەی سوپای ڕووسیا لە سوریا لەگەڵ فەرماندەی هێزە کوردییەکانی سوریادا کۆبۆتەوە، مەبەست لە کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی هەڕەشەکانی تورکیا بووە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی بۆ سەر باکووری سوریا.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن کوردەکانی سوریاوە ڕابەرایەتی دەکرێت، سیامەند عەلی، بە دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی وت جەنەڕاڵ ئالیکساندەر چایکۆ ڕۆژی یەکشەممە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدیدا کۆبۆتەوە. ئاماژەشی بەوەدا هیچ وردەکارییەکی نییە لەسەر ئەوەی باسی چییان کردووە.

گەشتەکەی چایکۆ بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڵێنیدا هێرشێکی زەمینی بۆ سەر باکووری سوریا ئەنجام بدات و هێزە کوردییەکانی ئەو ناوچەیە بکاتە ئامانج. ئەوەش دوای تەقینەوەکەی 3 ی مانگی یانزەی ئیستەنبوڵ کە شەش کەس کوژران و کۆمەڵێکی دیکە بریندار بوون. هێزە کوردییەکانیش ڕەتیان کردۆتەوە دەستیان لەو هێرشەدا هەبووبێت.

چاوپێکەوتنی تایبەت لەگەڵ مەزڵوم عەبدی
please wait

No media source currently available

0:00 0:22:30 0:00


ڕووسیا داوای لە تورکیا کردووە گرژییەکان لەسەر سنووری تورکیا و سوریا کەم بکاتەوە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا تورکیا کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هێزە کوردییەکانی باکووری سوریا و عێراق. هێزەکان دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بوونەتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی و هەڕەشەیان دروست کردووە لەسەر شەڕی دژ بە ڕێکخراوی داعش.

کەناڵی عەرەب ئەل مەیادین کە بنکەکەی لە لوبنانە بڵاویکردەوە کە چایکۆ لەگەڵ عەبدیدا باسی لە گرژییەکانی سەر سنووری باکووری سوریا کردووە و باسیان لەوەش کردووە دەکرێت چی بکرێت بۆ خۆ بەدوورگرتن لە هێرشە نوێیەکەی تورکیا بۆ ناو سوریا. کەناڵەکە کە پەیامنێری لە شوێنە جیاوازەکانی سوریادا هەیە، وتی چایکۆ پێشنیاری کردووە هێزەکانی حکومەتی سوریا بە درێژایی سنووری نێوان سوریا و تورکیا جێگیر بکرێن.

فەرهاد شامی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە تویتێکدا ڕاگەیاندنی وتەبێژی فەرمی هەسەدەی بڵاو کردەوە و دەڵێت "سەبارەت بە لێدوانی پێشووم لە بارەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕووسەکان و مەرجەکانی تورکیا، چاوپێکەوتنی بەردەواممان لەگەڵ لایەنی ڕووسیایی هەیە و ئەو چاوپێکەوتنانە گرنگن، وە هیچمان لێ نەبینیون، تەنیا ئەوە نەبێت هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە چوارچێوەی پاراستنی سەقامگیری و ڕێگەگرتن لە ڕوودانی هەر کارێکی دوژمنکارانە.

ئارام حەننا – گوتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات"


ئارام حەنا بە کەناڵی ئەل عەرەبیەشی گوتووە ڕووسییەکان مەرجەکانی تورکیایان پێ ڕاگەیاندووین،" ئێمە سەرجەم داواکانی داگیرکەرانی تورک ڕەت دەکەینەوە."



زانیارییەکانی بەشێکی زۆری ئەم هەواڵە لە ئاژانسی AP وەرگیراوە

XS
SM
MD
LG