Accessibility links

لاڤرۆڤ: مۆسکۆ داوای لە مادورۆ نەکردووە ڤەنزوێلا جێنەهێڵێت


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا داوای لە نیکۆلاس مادورۆ نەکردووە ڤەنزوێلا بەجێنەهێڵێت، هەروەها لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمەریکی ڕەت کردەوە کە تیایدا ئاماژەیان بەوە کردبوو ڕوسیا داوای لە سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ کردووە ڤەنزوێلا جێنەهێڵێت.

دەزگاکە ئاماژەشی بەوە کرد لاڤرۆڤ وتوویەتی ناکرێت ئەمەریکا و ڕوسیا هەمان هەڵوێستیان هەبێت سەبارەت بە ڤەنزوێلا بەڵام ڕێکەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن وتی نیکۆلاس مادورۆ ویستوویەتی دەستبەرداری دەسەڵات ببێت بەڵام دوای ئەوەی ڕوسیا هاتە ناو بابەتەکەوە پلانەکەی گۆڕی.

سەرچاە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG