Accessibility links

ڕووسیا وەک کاردانەوە 60 دیپـلۆماتی ئەمەریکایی دەردەکات


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت وڵاتەکەی 60 دیپـلۆماتی ئەمەریکایی دەردەکات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر دەرکردنی دیپـلۆماتانی ڕووسیایی لە لایەن واشنتنەوە.

سێرگێی لاڤرۆڤ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە مۆسکۆ ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لەگەڵ ئەوەش کۆنسۆڵخانەی ئەمەریکا لە شاری سان بوترسبێرگ دادەخەن.

گوتیشی سەبارەت بەو وڵاتانەی دیکەی دیپـلۆماتانی ڕووسیایی‌یان دەرکردووە، ئەوانیش بە هەمان شێوەی دیپـلۆماتەکانیان دەردەکەن.

باسی لەوەش کرد وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی ئەمەریکای بانگهێشتکردووە و سێرگێی ڕیاپکۆڤی جێگری بڕیارەکەی مۆسکۆی پـێ‌ڕادەگەیەنێت.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا بڕیاری دەرکردنی 60 دیپلۆماتی ڕووسیایی دا لەگەڵ داخستنی کۆنسۆڵخانەی ڕووسیا لە شاری سیاتڵی ویلایەتی واشنتن، ئەمەش پاش ئەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند ڕووسیا لە پشت هەوڵی کوشتنی سیخوڕە ڕووسیایـیەکە بووە.

XS
SM
MD
LG