Accessibility links

ڕوسیا هۆشیاری دەداتە ئەمەریکا سەبارەت بە دەستوەردان لە ڤەنزوێلادا


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە پەیوەنییەکی تەلەفونیدا وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ هۆشیاریداوەتە هاوتا ئەمەریکییەکەی مایک پەمپیۆ سەبارەت بە هەر دەستوەردانێکی ئەمەریکا بە دەستوەردانی سەربازییشەوە لە کاروباری ناوخۆی ڤەنزوێلادا.

سێرگەی لاڤرۆڤ وتی ڕوسیا ئامادەیە بەپێی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڤەنزوێلا وتوێژ بکات.

لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵی تاس لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا ئامادەیە ئاسانکاری بکات لە دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلادا.

جێی ئاماژەیە ڕوسیا لایەنگری نیکۆلاس مادۆرۆ دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەکەیدا لەگەڵ ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆدا کە خۆی وەکو سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا هەڵبژارد و هەریەک لە ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بە فەڕمی وەکو سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە ناساندیان.

تاس لە زاری ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە " هێشتا پەیوەندیی زۆر گرنگ ئەنجام دەدەین لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتەدا و ئامادەین هەوڵی زیاتر بدەین بۆ کارئاسانی لە دۆزینەوەی چارەسەرێکدا بۆ دەرچوون لەو ڕەوشە."

ڕیابکۆڤ وتی ڕوسیا هەندێک پێشنیاری بۆ ڤەنزوێلا کردووە سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی قەیرانەکەی ئەو وڵاتە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG