Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا دەڵێت هەر جووڵەیەکی سەربازیی ڕووسیا مانای کشانەوە نیە


بەرپرسێکی ئەمەریکا وتی هەر جووڵەیەکی سەربازیی هێزەکانی ڕووسیا لە دەوروبەری کیێڤ مانای ئەوە ناگەیەنێت هێزەکان " دەکشێنەوە بەڵکو تەنها شوێنەکانیان دەگۆڕدرێت." ئەمەش دوای ڕووسیا بەڵێنیدا ئەرکە سەربازییەکانی لەنزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا کەم بکاتەوە.

بەرپرسەکە وتی " پێمان وایە هەر جووڵەیەکی هێزەکانی ڕووسیا لە دەوروبەری کیێڤ گۆڕینی شوێنی ئەو هێزانەیە نەوەک کشانەوەیان. جیهان دەبێت ئامادە بێت بۆ هێرشە گەورەکانی دیکەی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەکانی تری ئۆکرانیا."

وتیشی " ئەوان گێڕەکە دەگۆڕن، کەس نابێت باوەڕ بەوە بکات ڕووسیا کۆتایی بە ململانێکان دەهێنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG