Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: مۆسکۆ جەنگی لەگەڵ ئۆکرانیادا ناوێت


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی مۆسکۆ جەنگی لەگەڵ ئۆکرانیا نەویستووە و بەشێوەیەکی ئەرێنی باسی لە داواکارییە ئاسایشییەکانی ئەمەریکا کرد.

لاڤرۆڤ وتی داواکارییەکانی ئەمەریکا باشتر بوون لە داواکارییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ، وتیشی پێشبینی دەکات لە دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکندا کۆببێتەوە.

لاڤرۆڤ ئاماژەشی بەوەدا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی چۆن وەڵامی داواکارییەکانی ئەمەریکا و ناتۆ بداتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG