Accessibility links

ڕوسیا بەدووری دەزانێت ڕۆشتنی بۆڵتن یارمەتیدەر بێت لە باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا


دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە مۆسکۆ پێشبینی ئەوە ناکات لەناکاو دوای دەست لەکارکێشانەوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتندا باش ببێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵذ ترامپ بەشێوەیەکی کتوپڕ بۆڵتنی لەکارەکەی دوورخستەوە کە یەکێک بوو لە بەرپرسە باڵاکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ، ئەمەش بەهۆی ناکۆکییەکانیانەوە سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەرامبەر کۆریای باکوور و ئێران و ئەفغانستان و ڕوسیا.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤ وتی لە ڕابردوودا لەم جۆرە گۆڕانکارییانە نەبوونەتە هۆی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG