Accessibility links

ڕووسیا: ناتوانرێت خۆت لە قەیرانی موشەکی ناوەکی بەدووربگریت بەبێ کۆتوبەند خستنەسەر بڵاوبوونەوەیان


سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-400 ی ڕووسی
سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-400 ی ڕووسی

دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی وتی ڕووسیا دەڵێت قەیرانی موشەکی ناوەکی لەنێوان مۆسکۆ و واشنتن ناتوانرێت خۆتی لێ بەدووربگریت بەبێ کۆتوبەند خستنەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو چەکانە.

لێدوانەکانی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڤلادیمێر ئیرماکۆڤ ڕۆژێک دوای ئەوە هات ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ بە فەڕمی وەڵامی داواکارییە ئاسایشییەکانی ڕووسیایان دایەوە، بەشێوەیەک کە کرێملن نەیتوانی باس لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی بکات، بەڵام ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتری بەکراوەیی جێهێشت.

ئیرماکۆڤ وتی هاوپەیمانێتی ناتۆ لەتوانایدا هەیە بەخێرایی چەکی ناوەکی بڵاوبکاتەوە کە دەتوانێت ئامانجە ستراتیژییەکانی ڕووسیا بکاتە ئامانج.

وتی " بەردەوام دەبین لە سووربوونمان لەسەر ئەوەی بگەینە تێگەیشتنێک لەسەر ئەوەی کێشەکانی ئەم ناوچەیە دەبێت قسەیان لەسەر بکرێت، ئەگەر نا ئەوا ناتوانرێت خۆت لە قەیرانی نوێی موشەکە ناوەکییەکان بەدووربگریت."

لە مانگی دوانزەدا ڕووسیا کۆمەڵێک داواکاری ئاسایشی ئاڕاستەی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد، یەکێک لە داواکانی ئەوە بوو ڕۆژئاوا چیتر موشەکی ناوەکی مەودا کورت و ناوەند بڵاونەکاتەوە.

ئیرماکۆڤ وتی مۆسکۆ پێی وابووە ئەمەریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ڕەوانەکردنی موشەکی ناوەکی کورت و ناوەند بۆ ئەوروپا و ناوچەی ئاسیا و دەریای هێمن.

دەزگای هەواڵی تاس لە زاری ئیرماکۆڤەوە بڵاویکردەوە " داوا دەکەین ئەرکە ناوەکییە هاوبەشەکانی ناتۆ بەزووترین کات ڕابگیرێت، سەرجەم چەکە ناوەکییە ئەمەریکییەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەمەریکا."

جێی ئاماژەیە ڕەوانەکردنی موشەکی ناوەکی مەودا کورت و ناوەند بۆ ئەوروپا بەپێی ڕێکەوتنی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی ساڵی 1987 ی نێوان ئەمەریکا و یەکێتی سۆڤیەت قەدەغەکراوە، بەڵام لە ساڵی 2019 دا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە کشایەوە و وتی مۆسکۆ ڕێکەوتنەکەی پێشێلکردووە، ڕووسیاش ئەوەی ڕەت کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG