Accessibility links

لە تەقەکردنێکدا لە زانکۆیەکی ڕوسیا 8 کەس کوژران


پۆلیسی ڕوسیا دەڵێت بەهۆی تەقەکردنی خوێندکارێکەوە لە زانکۆیەکی ڕوسیا لە شاری پێرم لانی کەم هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.

وتەبێژی زانکۆکە ناتالیا پێچیشچیڤا وتی چەکدارەکە دوای تەقەکردنەکەی لە زانکۆی پێرم خۆشی کوژراوە، زانکۆکەش دەکەوێتە 1300 کم ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆوە.

وتی " ئەویش کوژراوە." گرتە ڤیدیۆکانی ڕووداوەکە پیشانی دەدەن لاشەکەی لە دەرەوەی زانکۆکە کەوتووە.

لیژنەی لێکۆڵەرەوان کە مامەڵە لەگەڵ تاوانە گەورەکاندا دەکات وتی چەکدارەکە خوێندکاری زانکۆکە بووە.

خوێندکارێک بە ناوی سیمۆن کاریاکین وتی " نزیکەی 60 کەس لە پۆلەکەدا بوون. دەرگاکەمان داخست و بە کورسی گرتمان."

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ ئاماژەیان بەوەدا چەکدارەکە 18 ساڵ بووە و پێشتریش وێنەی خۆی بە چەکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG