Accessibility links

کرێملن: پوتن و گۆتیریش داوای کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان دەکەن


کرێملن وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا داوایان کردووە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان بوەستێنرێت.

کرێملن لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەنێوەندی زیادبوونی ململانێکانی نێوان فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیلدا، ئامانجی سەرەکی ڕاگرتنی کردەوە توندوتیژییەکانە لەلایەن هەردوولاوە و هەروەها دەبێت گرەنتی پارێزراوی هاوڵاتیانی مەدەنی بدرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG