Accessibility links

مێدڤیدیڤ: ئەگەر هێرشەکەی ئۆکرانیا سەرکەوتوو بووایە ئەوا دەبووایە چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنین


دمیتری مێدڤیدیڤ
دمیتری مێدڤیدیڤ

سەرۆکی پێشووی ڕووسیا دمیتری مێدڤیدیڤ کە هەندێک جار باسی لە چەکی ئەتۆمی کردووە لەسەر ئۆکرانیا، ڕۆژی یەکشەممە وتی ئەگەر هێرشی پەرپەچدانەوەی ئۆکرانیا سەرکەوتوو بووایە ئەوا دەبووایە مۆسکۆ چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت.

مێدڤیدیڤ کە ئێستا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیایە، کە پوتن خۆی ڕابەرایەتی دەکات، لە پەیامێکدا لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتی لەو جۆرە سیناریۆیەدا ڕووسیا ناچار دەبوو لە ڕێبازی ئەتۆمی خۆی لابدات.

وتی " بیهێنە بەرچاوت ئەگەر هێرشەکە کە لەلایەن ناتۆوە پشتگیری لێدەکرێت سەرکەوتوو بووایە و خاکەکەمانییان لە ناوببردایەوە، لەو کاتەدا ناچار دەبووین بەپێی فەرمانێکی سەرۆکی ڕووسیا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنین."

وتیشی " هیج بژاردەیەکی دیکە نەدەبوو. لەبەر ئەوە دەبێت دوژمنەکانمان نزا بۆ سەرکەوتنی جەنگاوەرەکانمان بکەن. ئەوان دڵنیا دەبنەوە لەوەی ئاگرێکی ئەتۆمی لە جیهان دانەگیرسێت."

مێدڤیدیڤ باسی لە ڕێبازی ئەتۆمی ڕووسیا دەکرد کە تێیدا ئاماژە بەوە دراوە دەتوانرێت ئەو چەکە بەکاربهێندرێت لە کاتێکدا کە دوژمنکاری یاخود مەترسی لەسەر بوونی ڕووسیا وەکو دەوڵەت هەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG