Accessibility links

ئۆکرانیا: ڕوسیا نیشان شکێن و تانک ڕەوانە دەکات بۆ وروژاندنی ئۆکرانیا لە دۆنباس


ئۆکرانیا ڕوسیای تۆمەتبار کرد بەوەی تانک و تیمی زیاتری نیشان شکێنەکان ڕەوانەی بەرەکانی پێشەوەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەکات، کە ئامادەن بۆ زیادکردنی ژمارەی قوربانیان لە ڕیزی هێزەکانی ئۆکرانیادا و هەوڵ دەدەن ئۆکرانیا بوروژێنن تاوەکو بە تەقە وەڵام بداتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا چەند کاتژمێرێک بەر لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " دوژمن ژمارەی تیمی نیشان شکێنەکانی زیادکردووە و ئامادەن بۆ زیادکردنی ژمارەی قوربانیان لە هێزەکانی ئۆکرانیادا، هەروەها ئامادەن بۆ لەناوبردنی بەشەکانی چاودێری ڤیدیۆیی و وروژاندنمان بۆ وەڵامدانەوە بە تەقەکردن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG