Accessibility links

ئۆکرانیا لە دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕوسیا تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە تیرۆر


ئۆکرانیا لە دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕوسیای تۆمەتبارکرد بەوەی کە پاڵپشتی لە تیرۆر دەکات لەو کێشە هەمیشەییانەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لەنێوان جیابۆوەکانی مۆسکۆ و هێزەکانی کیێڤدا.

ئۆلینا زێرکاڵی جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لەبەردەم باڵاترین دادگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە لاهای وتی " ئەمرۆ لەبەردەم دادگادا ڕادەوەستم بۆ ئەوەی داوای پاراستنی مافە سەرەکییەکانی گەلی ئۆکرانیا بکەم."

وتیشی " هەزاران هاووڵاتی بێتاوانی ئۆکرانی ڕووبەڕووی هێرشە خوێناوییەکان بوونەتەوە."

شایەنی باسە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 10هەزار کەس لە ئۆکرانیا کوژران دوای ئەوەی ڕوسیا دورگەیەکی ئۆکرانی گرتە خۆی لە ساڵی 2014دا، کە ئەوەش بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ڕۆژهەڵات کە ئەمەش خراپترین تێکچوون بووە لەدوای جەنگی ساردەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا وتیشی " ئەمڕۆ لەبەردەم هەموو جیهاندا دەوەستم داوای ئەوە دەکەم یەکێتی ڕوسیاپارێزگاری لە ئۆکرانیا بکات" هەروەها دڵنیایشیدا کە هەموو ئەوەی کیێڤ دەیەوێت ئەوەیە کە هێمنی و جێگیری بپارێزرێت لە بارودۆخی مەترسیداردا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG