Accessibility links

کرێملن بەڵێن دەدات وەڵامی سزاکانی بەڕیتانیا بداتەوە بۆ سەر هاوڵاتیانی ڕوسیا


وتەبێژی کرێملن دیمتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دیمتری پێسکۆڤ

کرێملن دەڵێت ڕوسیا ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ وەڵامدانەوەی سزاکانی بەڕیتانیا بۆ سەر 25 هاوڵاتی ڕوسی کە لەنێویاندا لێکۆڵەرەوەیەکی باڵای حکومەتی ڕوسیای تێدایە.

ڕۆژی دووشەممە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی دوای جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بەڕیتانیا سزای سەپاند بەسەر 25 هاوڵاتی ڕوسی و 20 هاوڵاتی سعودیدا.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ وتی " بەداخەوەین بۆ ئەم هەنگاوە دوژمنانەییە. بێگومان وەڵامی هاوشێوە دەدەینەوە و وەڵامدانەوەکە بەشێوەیەک دەبێت کە بگونجێت لەگەڵ بەرژوەندییەکانی ڕوسیادا."

لە وەڵامێکیدا بۆ هەڕەشەکانی مۆسکۆ، وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی " وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا ڕوونی کردەوە ئەم سیستمی سزایانە دەوڵەتێک ناکاتە ئامانج، بەڵکو تەنها ئەو کەس و لایەنانە دەکاتە ئامانج کە دەستیان هەبووە لە پشتگوێخستن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG