Accessibility links

ڕووسیا موشەکی دەنگبڕ دەخاتە سەر ژێرئاوگەڕە ئەتۆمییەکانی


لە چاوپێکەوتنێکدا سەرۆکی گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کەشتی ڕووسیا بە دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی وت ڕووسیا لە پڕۆسەیەکدایە بۆ زیادکردنی موشەکی دەنگبڕی زیرکۆن بۆ سەر ژێرئاوگەڕە ئەتۆمییەکانی.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دروستکردنی کەشتی یونایتد ئالێکسی ڕاخمانۆڤ بە دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی وت " ژێرئاوگەڕە ئەتۆمییەکانی یاسین – ئێم سیستمی موشەکی زیرکۆنییان دەخرێتەسەر."

وتیشی " کارەکان بەو ئاڕاستەیە دەستییان پێکردووە."
ژێرئاوگەڕی جۆری یاسین کە بە پڕۆژەی 885M ناسراوە، ژێرئاوگەڕێکن بە وزەی ئەتۆمی کاردەکەن و بۆ شوێنگرتنەوەی ژێرئاوگەڕە هێرشبەرەکانی سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت دروست کراون، ئەوەش وەکو بەشێک لە پڕۆگرامەکانی نوێکردنەوەی سوپای ڕووسیا و کەشتییەکانی.

سیستمی موشەکی زیرکۆنیدەنگبڕی ئاویی مەوداکەی دەگاتە 900 کم و دەتوانێت چەندین جار خێراتر لە خێرایی دەنگ گەشت بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG