Accessibility links

حیزبوڵا لە سوریا سەرکەوتن ڕادەگەیەنێت و ڕوسیاش دەڵێت زۆربەی وڵاتەکە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە


کۆمەڵەی حیزبوڵای شیعەی لوبنانی سەرکەوتنیان لە جەنگی سوریادا ڕاگەیاند و ڕوسیاش وتی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە سەدا 85 ی وڵاتەکەیان لەدەستی توندڕەوان ڕزگارکردووە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لێدوانەکانی ڕوسیای ڕەت کردەوە کە دەڵێت لە سەدا 85 ی خاکی سوریا کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و وتی حکومەتی سوریا تەنها لە سەدا 48 ی خاکی سوریای بەدەستەوەیە.

ڕۆژی سێشەممە وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرجی شویجۆ و بەشار ئەسەد لە دیمەشق کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵە سەربازییە هاوبەشییەکان و جەنگیان دژی ڕێکخراوی داعش.

لەمیانەی پێشڕەوییەکانی ئەمدواییانەی حکومەتی سوریدا، سوپای سوریا کۆمەڵێک شوێنی بەرفراوانیان لە ڕۆژئاوای سوریا کۆنتڕۆڵکردەوە.

حەسەن نەسڕوڵایی سکرتێری گشتی حیزبوڵا کە هەزاران شەڕکەری ناردووە بۆ سوریا وتی ئەوەی لە جەنگ ماوەتەوە لە سوریا تەنها شەڕی جیا جیایە.

لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنانی بڵاویکردەوە دەڵێت " ئێمە لە شەڕی سوریادا سەرکەوتین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG