Accessibility links

لاڤرۆڤ: ڕووسیا قۆناغێکی نوێ لە ئۆپەراسیۆنەکەی لە ئۆکرانیا دەستپێدەکات


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ دەڵێت مۆسکۆ قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات لە ئۆپەراسیۆنەکەیدا لە ئۆکرانیا.

لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی هیندستاندا وتی " قۆناغێکی نوێی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێدەکات و من دڵنیام ئەمە ساتێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتییەکە."

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا وتی هێرشە نوێیەکەی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زۆر " بە وریاییەوە " بەڕێوەدەچێت و شکست دەهێنێت، چونکە هێزەکانی ڕووسیا ئەو توانایەیان نیە بەرگرییەکانی ئۆکرانیا ببڕن.

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئۆلێکسی ئاریستۆڤیچ وتی هێزەکانی ڕووسیا هەوڵیانداوە " شوێنی هەستیار " لە بەرگرییەکانی ئۆکرانیادا بدۆزنەوە بەڵام " هێرشەکەیان شکست دەهێنێت، لە سەدا 99 گرەنتیتان دەدەمێ، ئەوان ئەو توانایەیان نیە بەرگرییەکانمان ببڕن."

وتیشی " شەڕی دۆنباس کە ڕاگەیەندراوە و وادیارە دوێنی دەستیپێکردووە، زۆر بە وریاییەوە بەڕێوەدەچێت. شەڕەکە لە بەرژەوەندی ڕووسیادا نابێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG