Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت بەرپەرچی هەوڵەکانی ئۆکرانیای داوەتەوە بۆ دووبارە گرتنەوەی دورگەی سنەیک


دورگەی سنەیک لە دەریای ڕەش
دورگەی سنەیک لە دەریای ڕەش

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی بەرپەرچی هەوڵەکانی ئۆکرانیایان داوەتەوە بۆ دووبارە گرتنەوەی دورگەی سنەیک لە دەریای ڕەش و زیانێکی گەورەیان گەیاندووە بە هێزەکانی ئۆکرانیا و کەشتی و فڕۆکەکانیان.

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لێدوانەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەسەر ئەو بابەتە پشتڕاست بکاتەوە. لە ماوەی ڕابردوودا ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئۆلێکسی ئاریستۆڤیچ وتی ئۆکرانیا هەوڵی نەداوە دووبارە دورگەی سنەیک " زمینی " بگرێتەوە و زۆر ئاسانترە بەردەوام بین لە بە ئامانجکردنی ڕووسیەکان لەو دورگەیەدا.

ڕووسیا دەڵێت لە 8 ی مانگی پێنجدا هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵیانداوە دورگەکە بگرنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتی " هەوڵەکانیان بە کارەسات بۆ ئۆکرانیا کۆتایی هات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG