Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت سەردانەکەی پیڵۆسی بۆ تایوان کارێکی ' وروژێنەرانەیە '


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا وتی ڕووسیا پێی وایە سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی بۆ تایوان کارێکی " وروژێنەرانەیە " و ئامانج لێی فشار کردنەسەر چینە.

زاخارۆڤا بە ڕۆژنامەنووسانی وت ڕووسیا پشتیوانی لە بنچینەی سیاسەتی یەک چین دەکات و دژایەتی " سەربەخۆیی " تایوان دەکات لە هەر شێوەیەکدا بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی چین مافی خۆیەتی سەروەری خاکەکەی خۆی بپارێزێت.

مۆسکۆ دەڵێت سەردانەکەی پیڵۆسی بۆ تایوان ڕەنگە ئەمەریکا بخاتە سەر ئاڕاستەی بەریەککەوتن لەگەڵ چیندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


XS
SM
MD
LG