وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە سێ فڕۆکەی جەنگی ئۆکرانییان خستۆتەخوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی سوپای ڕووسیا دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری میگ – 29 ی لە هەرێمی میکۆلایڤ و فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری سو – 25 ی لە هەرێمی خارکیڤ خستۆتەخوارەوە.
تاوەکو ئێستا ئۆکرانیا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو بابەتە نەداوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز