Accessibility links

ڕووسیا: شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور بانگهێشت کراون بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی دیلەکانی گرتووخانەکە


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت ڕووسیا بانگهێشتی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سووری کردووە تاوەکو لێکۆڵینەوە لە کوژرانی دەیان دیلی ئۆکرانی بکەن لە گرتووخانەیەکی جیاخوازەکانی سەر بە ڕووسیادا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە بەرژەوەندی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بابەتیی لە هێرشەکەی سەر گرتووخانەکەدا " بانگهێشتی شارەزایانی دوو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکەی کردووە.

جیاخوازەکانی ئۆکرانیا کە ڕووسیا پشتیوانییان لێدەکات، دەڵێن 53 دیلی ئۆکرانی کە لە گرتووخانەکەدا بوون بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە بۆ سەر گرتووخانەکە کوژراون. هێزەکانی ئۆکرانیا ڕەتی دەکەنەوە بەرپرس بووبێتن لەو هێرشە، دەڵێن ڕووسیا بۆردومانی گرتووخانەکەی کردووە تاوەکو خراپ مامەڵەکردنی لەگەڵ زیندانییەکاندا بشارێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG