وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ دەڵێت خاوبوونەوەی هەڵمەتە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەمەبەستە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پێویستی کەمکردنەوەی کەوتنەوەی قوربانیانی مەدەنی.
شوێگۆ لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی بەرگری ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهایدا لە ئۆزبەکستان گوتی " هەمووشتێک کراوە بۆ خۆبەدوورگرتن لە کەوتنەوەی قوربانی لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا. بێگومان ئەمە هەڵمەتە سەربازییەکەمان خاو دەکاتەوە، بەڵام ئەمە بە مەبەست دەکەین."
لەم چەند مانگەی ڕابردوودا ڕووسیا لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا پێشڕەوییەکی کەمیکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەکانی سەرەتای جەنگەکەدا هێزەکانی ڕووسیا ناچارکران لە دەوروبەری کیێڤ بکشێنەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
شوێگۆ: هەڵمەتە سەربازییەکە لە ئۆکرانیا ' بەمەبەست ' خاوکراوەتەوە بۆ کەمکردنەوەی قوربانیانی مەدەنی
