Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت هێزەکانی گەمارۆی شاری لیسیچانسکیان داوە


لیسیچانسک، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
لیسیچانسک، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا گەمارۆی شاری لیسیچانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان داوە، کە دوایین شوێنە لە هەرێمی لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە تاوەکو ئێستا لەژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیادا مابێتەوە.

ڕووسیا هەوڵ دەدات هێزەکانی ئۆکرانیا لە هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەربکات کە هەریەک لە هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک لەخۆدەگرێت.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی هێزەکانی ڕووسیا گوندەکانی دەوروبەری لیسیچانسکیان کۆنتڕۆڵ کردووە، ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و ئێستا لەناو شارەکەدا ڕووبەڕووی هێزەکانی ئۆکرانیا بوونەتەوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " هێزەکانی ڕووسیا و یەکەکانی کۆماری گەلی لوهانسک لە ناو لیسیچانسکدا شەڕ دەکەن، بەتەواوەتی شکستییان بە هێزە گەمارۆدراوەکەی دوژمن هێناوە."

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتیشی دامەزراوەیەکی سەربازیی شاری خارکیڤی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاشیان کردۆتە ئامانج، هەروەها بنکەیەکی دیکەشیان کردۆتە ئامانج کە لەلایەن چەکدارە بیانییەکانەوە بەکارهاتووە و دەکەوێتە دەرەوەی شاری میکۆلایڤی باشووری ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG