Accessibility links

کرێملن: داوامان پێنەگەیشتووە نێوەندگیری لەنێوان سعودیە و ئێراندا بکەین


وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ

کرێملن وتی لەلایەن هیچ لایەکەوە داوای فەڕمییان پێنەگەیشتووە تاوەکو مۆسکۆ ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت لەنێوان سعودیە و ئێراندا، ئەمەش دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی مۆسکۆ هێج زانیارییەکی نوێی پێنەگەیشتووە سەبارەت بە هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە کە ئەنجامی کۆتایی لێبکەوێتەوە.

وتیشی " حەز بە هیچ تۆمەت بەخشینەوەیەک و ئەنجامێکی خێرا ناکەین سەبارەت بەوەی کێ بەرپرس بووە لە هێرشەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG