سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵی ئەوە دەدەن " شێوازی هاوشێوەی سیستمی ناتۆ " بە ناوچەی ئاسیا – پاسێفیکدا بڵاوبکەنەوە.
پوتن لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسایش لە مۆسکۆ وتی ئەمەریکا هەوڵی ئەوە دەدات ململانێکانی ناو ئۆکرانیا " درێژتر بکاتەوە "، هەروەها سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی بۆ تایوان " کارێکی وروژێنەرانەی پلان بۆ داڕێژراو بووە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
پوتن: وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت شێوازی سیستمی ناتۆ بە ناوچەی ئاسیا – پاسێفیکدا بڵاوبکەنەوە
