Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت هاریکارییە بەرگرییەکان لەگەڵ میانماردا پتەوتر دەکات


سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازیی میانمار مین ئۆنگ هلاینگ
سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازیی میانمار مین ئۆنگ هلاینگ

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت ڕووسیا و میانمار هاریکارییەکانی نێوانیان لەڕووی بەرگرییەوە پتەوتر دەکەن، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکەی نێوان ڕابەری سوپای میانمار مین ئۆنگ هلاینگ و بەرپرسانی باڵای بەرگری ڕووسیا لە مۆسکۆ.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە لە ڕۆژی دووشەممەدا بووە و هلاینگ بە سەردانێکی تایبەت لە ڕووسیا بووە.

وەزارەتەکە گوتیشی " کۆبوونەوەکە ئارەزووی هاوبەشی هەردوولای پشتڕاست کردەوە بۆ پتەوکردنی هاریکارییە فرەلایەنەکانی نێوان سوپاکانی دوو وڵاتەکەدا."

بەرپرسێکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، تۆماس ئاندروس، لە مانگی دوودا وتی ڕووسیا فڕۆکە بێفڕۆکەوان و دوو جۆر فڕۆکەی شەڕکەر و دوو جۆر ئوتومبێلی زریپۆش و سیستمێکی بەرگری ئاسمانی داوە بە ئەنجومەنی سەربازیی میانمار.

دوابەدوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی 2021 دا کە بووە هۆی کۆتایی هێنان بە دیموکراسی لە وڵاتەکەدا، بێسەروبەری بەرۆکی میانماری گرتووە، هاوڵاتیانی میانمار خۆپیشاندانیان دژی کودەتاکە ئەنجامدا و هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی میانماریش بە بەکارهێنانی هێزی کوشندە خۆپیشاندانەکانیان سەرکوتکرد.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لێکۆڵینەوەکانی دەریدەخەن کە سوپای میانمار کۆمەڵکوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە. ئەنجومەنی سەربازی میانماریش دەڵێت هەوڵ دەدات ئاشتی و یاسا بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG