Accessibility links

ڕووسیا لە دەریای ناوەڕاستەوە چەند موشەکێک ئاڕاستەی داعش لە سوریا دەکات


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کەشتییەکی دەریایی لەگەڵ ژێر دەریایـیەکی وڵاتەکەی لە دەریای ناوەڕاستەوە چوار موشەکی کروزیان ئاڕاستەی موڵگەکانی داعش کردووە لە نزیک شاری تەدموری سوریا.

کەشتی دەریایی ئەدمیڕاڵ ئایسن و ژێر دەریایی کراسنودار هێرشەکەیان ئەنجامداوە و دەزگای هەواڵی ڕووسیا وتی ئەوە یەکەم هێرشی موشەکییە لەو جۆرە دوای ئەوەی لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا بە هەمان جۆرە موشەک هێرشیان کردە سەر موڵگەکانی داعش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی تەدمور.

وەزارەتی بەرگریش وتی هێرشەکە هێزەکانی داعشی کردۆتە ئامانج کە پیشتر ڕێکخراوی داعش لە ڕەققە بڵاوی کردبوونەوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری وتیشی " هەموو ئامانجەکان تێکشکێنراون."

وەزارەتەکە وتیشی ڕووسیا پێش ئەوەی موشەکەکان بهاوێژێت ئەمەریکا و تورکیا و ئیسرائیلی ئاگادارکردۆتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوە نەدا کەی هێرشەکەی ئەنجامداوە بەڵام دەزگای هەواڵی ڕووسیا لە زاری وتەبێژی کرێملنەوە بڵاویکردەوە وتی سێرگێ شویگۆی وەزیری بەرگری ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە خۆی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی ئاگادارکردۆتەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG