Accessibility links

ڕوسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی گەورە


ڕوسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی گەورە و دەڵێت سروشی مانۆرەکە بەرگریی دەبێت، ئەمەش لەنێوەندی ترسەکانی وڵاتانی دراوسێ لەوەی کە ئەم مەشقانە لەوانەیە بۆ داگیرکردن بێت.

مانۆرەکە پێی دەوترێت زاباد2017، 12700سەرباز بەشداری تێدا دەکات و لە ماوەی نێوان 14 بۆ 20ی مانگی نۆدا ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژئاوای ڕوسیا و ڕوسیای سپی و کالینینگرادی جێهێڵراو، هەروەها 5500 سەربازی ڕوسیا لەنێو ئەو هێزانەدا دەبن.

جەنەڕاڵ بن هۆدجزی سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا مانگی ڕابردوو بە ڕۆیتەرزی وت هاوپەیمانانی واشنتن لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئۆکرانیا دەترسن لەوەی ئەم مانۆڕانە "ئەسپەکەی ترۆی" بێت بۆ ئەوەی پێداویستییە سەربازییەکانیان بهێنن بۆ ڕوسیای سپی.

لەلای خۆشیانەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هەموو ئەو قسانەی ڕەت کردەوە کە ڕوسیا مانۆڕە سەربازییەکان وەکوو خاڵی دەستپێکردنی داگیرکردنی پۆڵەندا یان لیتوانیا یان ئۆکرانیا بەکاربهێنێت.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG