Accessibility links

رووسیا ده‌خوازیت لیبیا تووشی ئاڵۆزی و خوێن ڕشتنی دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌


دیمتری پێسکۆڤ، گوته‌بێژی کرملین

لەو کاتەوەی دکتاتۆری لیبی کوژراوە و لەدەسەڵاتدا نەماوە ، لیبیا نوقمی ئاژەوە وبێسەرو بەری بوەتەوە و دوو دەسەڵاتی دژ بەیەک دروست بووە و هەروەها چەندان جۆری ملیتان کە لەسەر کۆنترۆڵکردنی لیبیای دەوڵەمەند بە نەوت وان لە ملمالانی وکێشمە کێشدان

حکومەتی روسیا هەینی هیوای خواست کە قەیرانی لیبیا سەرنەکێشێت بۆ سەرلەنوێ خوێنرشتن لەو وڵاتە و گوتیشی مۆسکۆ پشتیوانی لە خەلیفە حەفتەری خاوەن دەسەلات نەکردوە.

لەو بارەیەوە دیمتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملن بە رۆژنامەوانانی گوت ئێمە بڕوامان وایە کە کاری سەرەکی رێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی توندوتیژی و شەڕ وپێکدادان لە لیبیا. هاوکات ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە هەموو هەوڵەکان وەگەڕ بخرێن بۆ چارەسەرکردنی تەواوی رەوشەکە لە رێی ئامرازە سیاسیە ئاشتیانە.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئاراستەی کرا سەبارەت بەوەیە کە ئایا موسکۆ تاوتوێی کۆمەکی لیبیای لە روی لەشکریەوە کردوە، لە وەڵامدا وتەبێژەکەی کرملن گوتی نەخێر مۆسکۆ بە هێج جۆرێک دەست لە کارێکی وەها وەرنادات.

ئەوەی جێی ئاماژەیە لەو کاتەوەی دکتاتۆری لیبی کوژراوە و لەدەسەڵاتدا نەماوە ، لیبیا نوقمی ئاژەوە وبێسەرو بەری بوەتەوە و دوو دەسەڵاتی دژ بەیەک دروست بووە و هەروەها چەندان جۆری ملیتان کە لەسەر کۆنترۆڵکردنی لیبیای دەوڵەمەند بە نەوت وان لە ملمالانی وکێشمە کێشدان. خەلیفە حەفتەر لەلایەن میسر و ئیماراتی عەرەبیەوە کۆمەک و پشتیوانی دەکرێت، و دەسەڵاتی بەسەر بەشێکی لیبیادا هەیە، هاوکات تەرابلوسی پایتەخت لە لایەن حکومەتێکی هاوبەندی بەڕیوە دەبرێت و لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە دانی پیدانراوە.

XS
SM
MD
LG