هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی ڕوسیا دەستیان بە کشانەوەی هێزەکانیان کرد لە کازاخستان، ئەوەش هەفتەیەک دوای ئەوەی هێزەکانیان ڕەوانەی کازاخستان کرد تاوەکو یارمەتی بدەن لە دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا.
هەفتەی ڕابردوو لەکاتێکدا توندوتیژییەکان لە وڵاتەکەدا دەگەیشتنە لوتکە، سەرۆکی کازاخستان قاسم گۆمارت تۆکایڤ داوای یارمەتی لە ڕێکخراوی پەیماننامەی ئاسایش کرد کە هاوپەیمانێتیەکە لەنێوان ئەو وڵاتانەدا کە پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوون و ڕوسیا ڕابەرایەتیان دەکات.
لەم هەفتەیەدا بەرپرسانی کازاخستان وتیان ڕەوشی وڵاتەکە جێگیرە و " ئەرکێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرییان تەواو کردووە."
جێگری وەزیری بەرگری کازاخستان موخەمەدزان تەلاسۆڤ بە هێزەکانی هاوپەیمانێتیەکەی وت " بەهۆی گەیشتنی ئێوەوە، هێزەکانی ئاسایش و سوپای کازاخستان توانیان ئەرکەکانی خۆیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی چەتەکان جێبەجێ بکەن."
ڕۆژی چوارشەممە هاوپەیمانێتیەکە وتی هێزەکانی ئاشتی پارێز 10 ڕۆژییان دەوێت تاوەکو بەتەواوەتی دەکشێنەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز