Accessibility links

وەزیری بەرگری ڕووسیا لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی دەلێت ڕووسیا ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێراندا


وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ
وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ

سێرگێی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا لە دیدارێکدا لەگەڵ محەممەد ڕەزا ئاشتیانی هاوتا ئێرانییەکەی، ئامادەیی مۆسکۆی بۆ فراوانکردنی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ تاران ڕاگەیاند.

دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسیایی بڵاویکردەوە ڕۆژی هەینی 26ی مانگی چوار وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ لە کۆبوونەوەیەکدا بە وەزیری بەرگری ئێران ڕەزا ئاشتیانی وتووە ڕووسیا ئامادەیە بۆ فراوانکردنی هاریکارییە سەربازیی و تەکنیکییەکەی لەگەڵ ئێراندا.

دەزگاکە لە زاری شوێگۆوە بڵاویکردەوە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتەکانی بەرگری ڕووسیا و ئێران لەمدواییانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادییان کردووە.

دوو وەزیرەکە ئامادەی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای بوون لە کازاخستان، کە گروپێکی ئاسایشە و هەریەک لە ڕووسیا و هیندستان و چین و ئێران و پاکستان و کازاخستان و ئۆزبەکستان و کریجیستان و تاجیکستان لە خۆدەگرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG