Accessibility links

کرێملن: ڕابەرانی ڕوسیا و تورکیا و ئێران بەمزووانە لە سوچی کۆدەبنەوە

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

دەزگای هەواڵی فەڕمی ڕوسیا لە زاری کرێملنەوە بڵاویکردەوە چواردەی مانگی دوو سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ئێراندا لە سوچی کۆدەبنەوە.

دەزگاکە هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا بەڵام مانگی ڕابردوو پوتن وتی کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سوریا، ئەمەش لەکاتێکدا ڕوسیا و تورکیا هەوڵ دەدەن ناوچەیەکی ئارام لە سوریادا دابمەزرێنن.

هەر سێ وڵات ڕایانگەیاند دەیانەوێت بگەنە چارەسەرێکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانی سوریا. ڕوسیا و ئێران پشتیوانی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکەن لەکاتێکدا تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا دەیانەوێت ئەسەد لەسەر دەسەڵات لاببەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG