ڕوسیا دەڵێت موشەکی کروزی زیکرۆنی بە سەرکەوتوویی تاقیکردۆتەوە کە ئەو موشەکە خێراترە لە خێرایی دەنگ، ئەمەش لەکاتێکدایە وڵاتانی جیهان کێبڕکێ دەکەن لە پەرەپێدانی چەکی پێشکەوتوودا.
ڕوسیا و چین و ئەمەریکا و فەڕەنسا ئەو جۆرە موشەکەیان تاقیکردۆتەوە کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتی وەکو بەشێک لە " تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان " ی ئەو موشەکانەی ڕوسیا کە خێراترن لە خێرایی دەنگ، کەشتی جەنگی ئادمیڕاڵ گۆرشکۆڤ موشەکی زیکرۆنی ئاڕاستەی ئامانجێک کرد لە دەریای بارێنتسەوە، ئامانجەکە 400 کیلۆمەتر دوور بوو.
وتی " موشەکەکە ئامانجەکەی پێکا."
ئەو جۆرە موشەکە لەمدواییانەدا چەند جارێک تاقیکراوەتەوە، ڕوسیا پلانی ئەوەی هەیە ئەو موشەکە بخاتە سەر کەشتیە جەنگی و ژێرئاوگەرەکانی.
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە ساڵی 2019 دا پەرەپێدانی موشەکەکەی ڕاگەیاند، وتی ئەو جۆرە موشەکە دەتوانێت لە دووریی 1000 کیلۆمەترەوە ئامانجەکان لە دەریا و سەر وشکانیش بپێکێت.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا