وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی دوو دیبلۆماتکاری ئەڵمانی لە مۆسکۆ دەردەکات، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەرلین دوو دیبلۆماتکاری ڕوسی دەرکرد.
هەفتەی ڕابردوو ئەڵمانیا دەرکردنی دوو دیبلۆماتکارە ڕوسییەکەی ڕاگەیاند بەهۆی ئەوەی مۆسکۆ ڕەتی کردەوە هاریکاری بکات لە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تاوانێکی کوشتن کە بەرلین پێی وایە ڕوسییەک یاخود چیچیانییەک دەستی هەبووە لە تاوانی کوشتنەکەدا.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی بانگهێشتی نوێنەری ئەڵمانیای لە مۆسکۆ کردووە و بە فەڕمی پێی ڕاگەیاندووە مۆسکۆ دوو دیبلۆماتکاری ئەڵمانی دەردەکات و ماوەی حەوت ڕۆژی داونەتێ تاوەکو وڵاتەکە جێبهێڵن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز