Accessibility links

ڕووسیا بۆ ماکرۆن: ناپلیۆن لە یاد مەکەن کاتێک باس لە گۆڕینی ڕژێم دەکەن


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

ڕۆژی یەکشەممە ڕووسیا هێرشی توندی کردە سەر سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەبارەت بە لێدوانەکانی ماکرۆن لەسەر ئەوەی دەیەوێت ببینێت ڕووسیا شکست دەهێنێت، ڕووسیا وتی هێشتا چارەنووسی ناپلیۆن پۆناپارتی لە یادە و ماکرۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی دیبلۆماسییەکی دووڕوو دەکات لەگەڵ کرێملندا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بە ڕۆژنامەی لو جێرناڵ دو دیمانچی وت فەڕەنسا دەیەوێت ڕووسیا ببینێت لە ئۆکرانیا شکست دەهێنێت بەڵام هەرگیز نەیویستووە " لە ناوی ببات."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا وتی " سەبارەت بە هەرگیزەکە ، فەڕەنسا بە ماکرۆن دەستی پێنەکردووە، لاشەی ناپلیۆن کە لەسەر ئاستی دەوڵەت ڕێزی لێدەگیرێت و لە ناوەڕاستی پاریسدا پشوو دەدات. فەڕەنسا و ڕووسیا دەبێت تێبگەن."

وتیشی " بە گشتی، ماکرۆن نرخی نیە." ئاماژەشی بەوەدا لێدوانەکانی ماکرۆن دەریدەخەن کە ڕۆژئاوا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە گۆڕینی ڕژێم لە ڕووسیا، لە کاتێکدا کە ماکرۆن چەند جارێک داوای کۆبوونەوەی کردووە لەگەڵ سەرکردایەتی ڕووسیادا.

ماکرۆن لەلایەن هەندێک لە وڵاتانی ناتۆوە ڕەخنەی لێگیراوە سەبارەت بە پەیامە تێکەڵەکانی لەسەر سیاسەتەکەی بەرامبەر جەنگەکەی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، هەندێک پێیان وایە پاریس پەیوەندییەکی لاوازە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

ڕۆژی هەینی ماکرۆن داوای لە هاوپەیمانان کرد هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا زیاد بکەن، بەڵام وتیشی باوەڕی بە گۆڕینی ڕژێم نییە و دەبێت لە لە قۆناغێکدا گفتوگۆ بکرێت.

ماکرۆن وتی " بە ڕوونی دەیڵێم، بۆ چرکەیەکیش باوەڕم بە گۆڕینی ڕژێم نییە، کاتێکیش دەبیستم خەڵکێکی زۆر داوای گۆڕینی ڕژێم دەکەن لێیان دەپرسم ' بۆ چی گۆڕانێک؟ دواتر کێ دەبێت؟ سەرکردەکەت کێ دەبێت."

وەکو ڕوونکردنەوەیەک بۆ لێدوانەکانی، ماکرۆن بە ڕۆژنامەکەی وت باوەڕی بە چارەسەرێکی دیموکراسی نیە لە نێو کۆمەڵگەی مەدەنیدا لە ڕووسیا. وتیشی هیچ بەدیلێک بۆ پوتن نابینێت و دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکردن.

ماکرۆن وتی " سەرجەم بژاردەکان جگە لە ڤلادیمیر پوتن لەم سیستمەی ئێستادا بە بۆچوونی من خراپتر دەبن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG