Accessibility links

فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسیایی لە هەرێمی بێلگۆرۆد دەکەوێتە خوارەوە


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت فڕۆکەی شەڕکەری سو – 25 ی ڕووسیایی ڕۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی بێلگۆرۆدی نزیک سنووری ئۆکرانیا کەوتووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە گیانی لە دەستداوە.

دەزگای هەواڵی تاس لە زاری وەزارەتەکەوە بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە " کێشەی تەکنیکی " بووە. فڕۆکەکە لە ناوچەیەک کەوتۆتە خوارەوە کە دانیشتوانی تێدا نەبووە و هیچ زیانێکی زیاتری لێنەکەوتۆتەوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی بێلگۆرۆدی ڕووسی ڤیاچیسلاڤ گلادکۆڤ وتی خزمەتگوزارییە بەپەلەکان و لێکۆڵەرەوان لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەن کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی ڤالیوکیەوە، وتیشی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە دەکرێت.

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، هەرێمی بێلگۆرۆد کە سنووری بە هەرێمی خارکیڤی ئۆکرانیاوە هەیە، چەندین جار ڕووبەڕووی هێرش بۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG