دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوەبڵاویکردەوە وڵاتەکەی بنکەی ئاسمانی حەمیمیم لە سوریا فراوانتر دەکات و شوێنێکی دیکە بۆ نیشتنەوەی فڕۆکەکان دروست دەکات.
دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویانکردەوە کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە ڕوسیا دامەزراوەی نوێ دروست دەکات بۆ پاراستنی فڕۆکەکان و بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەی کە لەڕێی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە ئەنجام دەدرێن.
ئاماژەشی بەوەدا لە ئێستادا 30 فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی هێلیکۆپتەر لە بنکەی ئاسمانی حەمیمیم لە سوریا بوونیان هەیە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز