Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت پەیماننامەی هێزە چەکدارەکانی ئەوروپا پێچەوانەی بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی ڕووسیایە


نوێنەرێکی ڕووسیا کە بەرپرسە لە کشانەوەی ڕووسیا لە پەیماننامەی هێزە چەکدارەکانی ئەوروپادا، وتی پەیماننامەکە پێچەوانەی بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی ڕووسیایە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پارلیامێنتسکایا گازێتادا وتی " خەیاڵەکانی ئەوانەی کە هێشتا هیوادارن ڕووسیا بگەڕێتەوە سەر پەیماننامەکە، ون دەبن."

بڕیارە پەرلەمانی ڕووسیا بڕیار لەسەر ئەوە بدات کەی بە فەڕمی دژایەتی خۆی بۆ پەیماننامەکە دەرببڕێت.

وتیشی " پەیماننامەی هێزە چەکدارەکانی ئەوروپا بەهۆی دۆخە گۆڕاوەکەوە پێچەوانەی بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانمانە. ئەم ڕاستییە ئاشکرایە ئێستا دەبێت لە ڕۆژئاوادا درکی پێبکرێت."

هەفتەی ڕابردوو لە دانیشتنێکی پەرلەماندا سەبارەت بە دژایەتیکردنی پەیماننامەکە، ڕیابکۆڤ بۆ نوێنەرایەتیکردنی پوتن لەوبارەیەوە دەستنیشانکرا، ئامانج لە پەیماننامەکە ڕێکخستنی ژمارەی ئەو هێزە چەکدارانەیە کە لەلایەن وڵاتانی پەیماننامەی وارشۆ و ناتۆوە ڕەوانە دەکرێن.

لە ساڵی 2015 دا ڕووسیا ڕایگەیاند بە تەواوەتی بەشداریکردنی لە پەیماننامەکەدا ڕادەگرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG