وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند وڵاتەکە بڕیاریداوە دیبلۆماتکارەکانی لە ئۆکرانیا بگوازێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " هەنگاوی یەکەممان گرنگیدان دەبێت بە دیبلۆماتکار و کارمەندانی ڕووسی لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی گشتی ڕووسیا لە ئۆکرانیا. لەپێناو پاراستنی ژیانیاندا، سەرکردایەتی ڕووسیا بڕیاریدا کارمەندەکانی لە ئەرکەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بگوازێتەوە، لە داهاتووییەکی نزیکدا ئەوە جێبەجێ دەکرێت."
جێی ئاماژەیە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن لە ماوەی ڕابردوودا دوو هەرێمەکەی جیاخوازەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا وەکو دوو هەرێمی سەربەخۆ ناساند، دواتریش فەرمانێکی دەرکرد بۆ ڕەوانەکردنی هێز بۆ دوو هەرێمەکە. ئەمەش کاردانەوەیەکی توندی ڕۆژئاوای لێکەوتەوە و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز