Accessibility links

ڕوسیا ژمارەیەکی پێوانەیی لە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە تۆماردەکات


ڕۆژی پێنجشەممە ڕوسیا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 672 حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکردووە.

ڕوسیا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی دیکەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە کە بەشێکی هاوڵاتیانی وڵاتەکە ڤاکسینەکان وەرناگرن، ڕەوشەکە خراپتر بووە.

ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتن داوای لە هاوڵاتیان کرد ڤاکسینەکە وەربگرن.

ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەکی پێوانەیی لە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە ڕوسیا تۆمارکرا، تەنها لەو ڕۆژەدا 652 حاڵەت تۆمارکرا، لە ڕۆژی چوارشەممەشدا 669 حاڵەت و لە ڕۆژی پێنجشەممەدا 672 حاڵەت تۆمارکراوە.

زۆرترین حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە سەینت پیتەرسبێرگ تۆمارکراون.

سەرۆکی شارەوانی ڕوسیا سێرگەی سۆبیانین وتی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرەتا لە هیندستانەوە سەریهەڵدا هۆکاری لە سەدا 90 ی حاڵەتەکانی توشبوونە.

لەلای خۆیانەوە بەرپرسانی ڕوسی کۆمەڵێک ڕێوشوێنی نوێیان گرتەبەر. یەکێک لە ڕێوشوێنەکان ئەوەیە کارەکان فەرمانیان پێکراوە لە سەدا 30 ئەو کارمەندانەیان کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ڕەوانەی ماڵەوە بکرێن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG