Accessibility links

ڕووسیا سەرکۆنەی " هێرشە ئاسمانییەکانی " سەر سوریا دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی سەر سوریا جێی قبوڵکردن نین، هەروەها داواشی کرد هێرشەکان بەبێ هیچ مەرجێک ڕابگیرێن.

ڕۆژی شەممە سوریا ئیسڕائیلی بە تۆمەتی " دوژمنکارییەکی ئاسمانی " دژی وڵاتەکە تۆمەتبار کرد، وتی هێرشەکە لە ڕۆژئاوای تەڕابلسی دووەم گەورەترین شاری لوبنانەوە ئەنجامدراوە، کۆمەڵێک موشەک ناوچەیەکیان لە باشووری تەرتوسی سوریا کردۆتە ئامانج.

سوپای ئیسڕائیل ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر هێرشەکان بدات، کە یەکەمین هێرشی ئاسمانی دەبن لەو کاتەوەی یائیر لاپید بوو بە سەرۆک وەزیری نوێی ئیسڕائیل.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە هێرشەکانی 2 ی مانگی حەوتی سەر سوریا وتی " بەتوندی سەرکۆنەی ئەو جۆرە کارە نابەرپرسانە دەکەین کە سەرروەری سوریا و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکەن، هەروەها داوا دەکەین بەبێ هیچ مەرجێک ئەو هێرشانە ڕابگیرێن."

وەزارەتی بەرگری سوریا وتی هێرشە ئاسمانییەکان بوونەتە هۆی برینداربوونی دوو هاوڵاتی مەدەنی و هەروەها هەندێک زیانی ماددیشیان لێکەوتۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG