Accessibility links

ڕووسیا سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیل دەکات بۆ سەر دیمەشق


وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیل دەکات بۆ سەر شاری دیمەشقی سوریا و دەوروبەری و بە " پێشێلکارییەکی ئاشکرای " یاسای نێودەوڵەتی ناویبرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا وتی " داوا لە ئیسڕائیل دەکەین ئەرکە سەربازییە وروژێنەرەکان دژی کۆماری عەرەبی سوری ڕابگرێت و خۆی بە دووربگرێت لە گرتنەبەری هەنگاوێک کە دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت بۆ سەرانسەری ناوچەکە."

بەرپرسانی سوریا و شایەتحاڵان لە ماوەی ڕابردوودا وتییان موشەکێکی ئیسڕائیلی لە بینایەکی گەڕەکی کەفر سوسای ناوەڕاستی شاری دیمەشقی داوە، ناوچەکەش دەکەوێتە نزیک بینایەکی ئاسایش و دەزگا ئاسایشییەکانی ئێران لەو ناوچەیەدا و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG