Accessibility links

ڕووسیا: بەرگری ئاسمانی ڕووسیا سێ موشەک لە هەرێمی بێلگۆرۆد دەخاتە خوارەوە


فەرمانڕەوای هەرێمی بێلگۆرۆدی ڕووسی کە سنووری بە ئۆکرانیاوەیە دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا سێ موشەکییان لە هەرێمەکەدا خستۆتە خوارەوە و لانیکەم کەسێک بریندار بووە.

فەرمانڕەوای هەرێمەکە ڤیاچیسلاڤ گلادکۆڤ وتی کەوتنە خوارەوەی پاشماوەکان هەندێک لە هێڵەکانی کارەبایان لە نزیک شارۆچکەی نۆڤی ئۆسکۆ پچڕاندووە، تاوەکو ئێستا تەواوی زیانەکان نەزاندراوە.

گلادکۆڤ وتی " ئەوە زاندراوە کە یەکێک بریندار بووە، پیاوێک بووە پارچە لە سەری داوە."

گلادکۆڤ ئاماژەی بەوە نەدا پێی وایە کێ موشەکەکانی هەڵداوە، بەڵام لە ڕابردوودا هێزەکانی ئۆکرانیای تۆمەتبار کردبوو بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی لەو شێوەیە.

بێلگۆرۆد سنووری بە هەرێمی خارکیڤی ئۆکرانیاوەیە و لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا چەند جارێک ڕووبەڕووی هێرش بۆتەوە.

ئۆکرانیا هەرگیز بە ئاشکرا بەرپرسیارێتی هێرشەکانی ناو خاکی ڕووسیا و ئەو ناوچانەی ئۆکرانیای ڕانەگەیاندووە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیادان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG